لە هەڵەبجە 150 کیلۆ گۆشت دەستی بەسەردا گیرا

964+

لە بازگەی زەمەقی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر 150 کیلۆگرام گۆشت، ئەو کەسانەشی دەیانویست لە سندوقی تاکسییەکەدا داخڵی بکەن گیراون.

ئەو گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە، سێ کەلەسەری جوانەگا و چەند مریشکێکی سەربڕاو بوون کە کۆی گۆشتەکە 150 کیلۆ دەبوو.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت: گۆشەتەکە بازگەی زەمەقی لەلایەن ئاسایشی شارەزوور دەستی بەسەردا گیراوە.

زیاتر دەشڵێت: هاوڵاتییەک ویستی گۆشتەکە داخڵی هەڵەبجە بکات کە سێ کەلەسەری جوانەگا و  هاوڵاتیەکی دیکە ویستوویەتی مرشکی سەربڕاو بە تاکسی داخڵی هەڵەبجە بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لیژنەکانی قایمقامیەت دەستبەجێ گەیشتوونەتە بازگەکە، ئەو گۆشتەشی دەستی بەسەردا گیرا بوو بە پێچەوانەی رێنمایی ڤێتەرنەری و تەندروستی و یاسایین و “لیژنەکەمان دەستی گرت بەسەر گۆشتەکەدا و لەناوی برد، هەروەها خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی سزای یاسای دەکرێنەوە”.