"خوێنەكە دەبەخشرێت بە بانكی خوێن"

لە هەولێر هەڵمەتێكی خوێنبەخشین راگەیەنرا

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

لەلایەن چەند رێكخراوێكەوە لە هەولێر هەڵمەتێكی خوێنبەخشین راگەیەنراو داوا لە هاوڵاتیانیش دەكرێت خوێن ببەخشن.

هەڵمەتەكە لە ئەمڕۆ یەكشەممە 9.4.2023 دەستپێدەكات و ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

ئەو پێنج رێكخراوەی کارەکە دەكەن، لە سۆشیاڵ میدیا بە هاوبەشی نووسیویانە “ئەو كەسانەی كە خوێن دەبەخشن دەتوانن سەردانی بانكی خوێن بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن و خوێن ببەخشن”.

لە کاتژمێر 9ـی ئەمڕۆ یەكشەممە، هەڵمەتەکە دەستپێ دەکات و هەموو جۆرە خوێنێك وەردەگرن و لە بانكی خوێن دەبەخشرێن بە هاوڵاتیان.