بە نەشتەرگەری کانولایەکی شکاو لە دەستی منداڵێکدا دەردەهێنن

+964
ژێوار خدر-راپەڕین

لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە نەشتەرگەری دەرهێنانی سەری کانولا لە خوێنهێنەری مەچەکی منداڵێکی تەمەن شەش مانگ ئەنجامدارا.

منداڵەکە تەمەنی شەش مانگە دوای ئەوەی توشی سکچون و رشانەوە دەبێت لە نەخۆشخانەیەک لە شاری کۆیە کانولایەکی بۆ دادەنرێت و بەهۆی جوڵەی زۆری منداڵەکە کانولاکە دەشکێت.

دکتۆر رەوەند عەبدول رەحمان، پزیشکی نەشتەرگەری سنگ و دڵ بە 964ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە کانولاکە لە شوێنی نوشتانەوەی جومگەی مەچەکی دانراوە بۆیە لەناو خوێنهێنەری منداڵەکەدا شکابوو، ئەوەش وایکردووە منداڵەکە ئازارێکی زۆری هەبێت و پێویستی بە نەشتەرگەری بووە

تۆڕی 964 دەزانێت ئێستا دۆخی تەندروستی منداڵەكە باشە، كانۆلاكەی بە هەڵە بۆ دانەنراوە، بەڵكو لەبەر ئەوەی منداڵەكە زۆر دەستی جوڵاندووە، كانولاكە چووە بەدەستیدا و شكاوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد