بۆیاخە گەرمەکەی شەقامی 60 مەتری سێ مانگ لەژێر چاودێری بووە

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، توانراوە بەشێکی شەقامی 60 مەتری هەولێر بە بۆیاخی گەرم هێڵکاری بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو جۆرە بۆیاخە گەرمە پێشتر سێ مانگ لەژێر چاودێری بووە.

ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆی هەولێر، ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە.

هێڵکاری شەقام بۆ جیاکردنەوەی رێڕەوی ئۆتۆمبێڵە، بەپێی پانی رووبەری شەقامەکە دروست دەکرێت، ئەمەش لەپێناو جیاکردنەوە و دوورخستنەوەی ئۆتۆمبێڵ لە یەکتری و کەمکردنەوەی مەترسی رووداوی هاتوچۆیە.

فازل حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر پێشتر بۆ 964 رایگەیاندبوو، سەرجەمی ئەنجامدانی بۆیاخە گەرمەکە لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆوە جێبەجێ دەکریت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر کۆمپانیا بیانیەکان ئەو کارەیان دەکرد.

بەوتەی بەرپرسانی هاتوچۆ، ئەو بۆیاخە گەرمە پێشوتر لە شەقامێکی عەنکاوە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە.

شەقامی 60 مەتری هەولێر، لە ناوەڕاستی ساڵانی شەست دەستکراوە بە دروستکردنی و لە ساڵی 2007 بە چەند قۆناغێک نۆژەنکراوەتەوە.