دەکرێتە پارک

ناوچەی پیشەسازی دهۆک تێکدرا

964+

فەرمان سادق

دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر کۆتا وادەی گواستنەوەی پیشەوەرانی پیشەسازی دهۆک بۆ شوێنە نوێیەکان، دەستکرا بە تێکدانی پیشەسازی کۆنەکە.

ئەمڕۆ هەینی 7.4.2023، پارێزگای دهۆک لەسەر پەیجی خۆیان لە سۆشیال میدیا تێکدان و رووخاندنی ناوچەی پیشەسازی دهۆکی بڵاوکردەوە.

ناوچەی پیشەسازی كۆن 42 دۆنمە، بڕیاره‌ هەمووی بڕوخێنرێت و بكرێت به‌ پارك، هەروەها ناوچەی پیشەسازی نوێ لە دهۆك دەكەوێتە ناوچەی ئاڵوكا کە 11 کیلۆمەتر لە سەنتەری شار دوورە و لەسەر رووبەری 360 دۆنم دروستکراوە و 70 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، سەرجەم دوکانەکانی ناوچەی پیشەسازییان چۆڵ کردووە جگە لە 10 دوکان نەبێت، بڕیارە ناوچەی پیشەسازی کۆن کە رووبەرەکەی 42 دۆنمە بکرێتە پارک.