فەرەنسا پەیکەرێک بۆ سەربازێکی خۆی لە دێرەلوک دادەنێت
964 – عه‌مار عه‌زیز – دهۆك
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا په‌یكه‌رێك بۆ یادگاریی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی له ناحیه‌ی دێره‌لوك داده‌نێت، كه له دوای راپه‌ڕین به هۆی مینه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه.
غازی عزەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بە وەکالەت بە +964ـی وت “شاندێکی كونسلخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی رۆدۆلف ریچارد، جێگری كونسلی گشتی، سەردانی ناحیەی دێرەلوکیان کرد، ئه‌مه‌ش به ئامانجی دەستنیشانکردنی شوێنێک بۆ دانانی پەیکەرێک بۆ سەربازێكی خۆیان، كه ساڵی 1991 له‌م ناوچه‌یه‌دا بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانی لە دەست داوه”.
ناحیەی دێرەلوک، سەر بە قەزای ئامێدییە و دەکەوێتە باکوردی رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک و، ناوچەیەکی سنوورییە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.
چیرۆکی کورژانی ئەو سەربازە فڕەنسییە دەگەڕێتەوە بۆ راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ـی باشووری کوردستان دژ بە رژێمی بەعس.
+964دەزانێت، شوێنی دانانی پەیکەرەکە دەستنیشانکراوەو، ئیدارەی ناحیەکەش رەزامەند بوونە، ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی پارێزگاری دهۆکە.
دەستەی ئەرکانی سوپای فڕەنسی لە مانگی کانونی دوومی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکید ئاشکرای کرد، نزیکەی ٢٠٠ سەربازیان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق هەیە، لەم ژمارەیەدا ١٦٠ سەربازیان کاری راهێنان بە سوپای عێراقی دەکەن.