لە نۆ شوێنی گەشتیاری مۆڵەتی یەکێکیان بەسەرچووە
میدیازان – عەمار عەزیز – دهۆک
لە دهۆک ٩٠٠ شوێنی گەشتیاری هەیە، نزیکەی سەدیان مۆڵەتیان بەسەرچووە، ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار هەڕەشەی داخستنیان لێ دەکات ئەگەر تاوەکو ٢٠ی مانگی داهاتوو نوێی نەکەنەوە.
دکتۆر خەیری حەسو، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزاری دهۆک لەوبارەیەوە بۆ میدیازان قسەی کرد.
“ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە مۆڵەتەکانیان نوێ نەکەنەوە، ئەوا رۆژانە بە بڕی ١٠٠ تاوەکو ٢٠٠ هەزار دینار، بەپێی تایبەتمەندی شوێنەکان، سزادەدرێن”، خەیری حەسو وای وت.
بۆ ئەمە، بەڕێوەبەرایەتییەکە پشتی بەستووە بە یاسای ژمارە ٩ی گەشتوگوزار کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەرچووە.