لە بادینان چوار بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن

964+
زەید کۆچەر – دهۆک
گۆڕانکاری لە چوار بەڕێوەبەری ناحیە دەکرێت لە سنوری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش.

بەڕێوبەری ناحیەی بجیل و رۆڤیا دەگۆڕدرێن،بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل دەكرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا و بەپێچەوانەشەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن ماوەی حەوت مانگ بوو لابرابوو دەگەڕێنرێتەوە شوێنەكەی خۆی.

تۆڕی964دەزانێت گۆڕانكاریەكان بەم شێوەیە دەبن
مەنهەل شێخ موەفەق، كە بەڕێوەبەری ناحیەی بجیلە، دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا
عەنتەر فەرهاد،  كە بەڕێوەبەری  ناحیەی رۆڤیایە، دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک
بڕوا فاروق، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل

ئەحمەد سلێمان قەرۆ هەرکی، كە بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێنە گەڕایەوە بۆ پۆستەکەی خۆی دووبارە
شەعبان بەرواری، قایمقامی ئاكرێ بەوەكالەت ئەم زانیاریانەی بۆ پەیامنێری تۆڕی 964 پشتڕاستكردووەتەوە و دەڵێت، ئەم هەفتەیە دەچنەبواری جێبەجێكردنەوە

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد