ئه‌مشه‌و هه‌ولێر سێیه‌م بردنه‌وه‌ی ده‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولأ

له‌ خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سێیه‌می له‌سه‌ریه‌ك ده‌دات، كاتێك ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووی نه‌فتی میسان ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ یارییه‌كی به‌هێزی گه‌ڕی 22ی خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌بێته‌وه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 9:30 ده‌ستپێده‌كات و یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نوێی “عه‌باس عوبێد” له‌ دوو یاریی رابردوودا بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌، ئه‌مشه‌ویش ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی بدات.

هه‌ولێر له‌ پله‌ی چوارده‌یه‌مه‌ و 25 خاڵی هه‌یه‌، یانه‌ی نه‌فتی میسانیش به‌ 32 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌.

هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی جه‌وییه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م، له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا یاریی ده‌كات.