یانەی هەڵەبجە 16 بۆندی بە یەکجار ئەنجامدا

964+

یادگار مەحمود

دەستەی نوێی هەڵبژێردراوی یانەی هەڵەبجە، بەیەکجار گرێبەستی لەگەڵ 16 یاریزان ئەنجامدا. سەرۆکی یانەکەش دەڵێت ئامانجمان گەیشتنە بە پلە یەکی کوردستان.

یانەی وەرزشی هەڵەبجە کە ئێستا لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان یاری دەکات، هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی بگاتە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.

بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەکی کوردستان یانەی هەڵەبجە گرێبەستی لەگەڵ 16 یاریزان کردووە

ئەردەلان سەلاح، سەرۆکی یانەی وەرزسی هەڵەبجە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: دوای هەڵبژاردنی دەستەی نوێ بۆ بەرێوەبردنی یانەکە، بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەیەکجار گرێبەستیمان لەگەڵ 16 یاریزانی ناوەخۆیی و دەرەکی ئەنجامداوە.

زیاتر وتیشی “لەم وەرزەی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستاندا دەجەنگن و هەوڵدەدەین یەکێک بین لەو یانانەی کە بلیتی گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەکەکان بەدەستدەهێنێت”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق