"هەموو شەقامەكانی شارەكە دەگرێتەوە"

زیادەڕۆییەكانی سلێمانی رێكدەخرێنەوە

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

تیمەکانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی راگەیاند بۆ رێكخستنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر شەقامەكان.

ئەم كارە بەهاوکاریی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە ئامانجی کار ئاسانی زیاتر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و شۆفێرانە.

رێکخستنەوەكە لە شۆستە و شەقامەکانی گەرەکی تاڤگە لە نزیک هەواری شار  ئەنجامدراوە.

بە قسەی شارەوانی ئەم هەڵمەتە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ باشترکردنی شۆستە و شەقامەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک و پیشاندانی سیمایەکی جوانتر.

شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت: بە هاوكاری چەندین تیم دەستکرا بە لابردنی چەندین زیادەڕەوی و تۆمارکردنی سەرپێچی لەلایەن هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان.

ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و چەند گەڕەك و شەقام و كۆڵانێكی دیكەی سلێمانی دەگرێتەوە.