وەزارەتی نەوتی عێراق: نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی هەرێم

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی نەوت هیوا دەخوازێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن و بەزوویی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2.4.2023، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەوەی بەوەدا هێشتا لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

وەزارەتی نەوتی عێراق، هیوای گەیشتن بە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا خێراتر بکرێت و کار بکرێت بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو گەیشین بە چارەسەریەک کە لە بەرژەوەندی گشتی دابێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت ئەوەش هاتووە، “ئەو نەرمییەی کە پێویستە بۆ هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن سەرەتا بەپێی دوای بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی، دواتر گفتوگۆکردن لەسەر پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە لە نێوان ناوەند و هەرێم”.

هەروەک وەزارەت جەخت لە “گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکاتەوە لە دابینکردنی بودجە و داهاتەکانی فیدراڵی بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان”.

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەوەش ئاشکرا دەکات کە هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.