"ئەمە چەندین جارە روودەدات"

لە راپەڕین لەبری فاسۆلیا نیسک دابەش کراوە

964+
مەجید بتوێنی – ڕاپەڕین
لە بەشەخۆراكی مانگی شوباتدا بۆ مانگی ئادار لە لیستی خۆراكدا ناوی فاسۆلیا نوسراوە بەڵام نیسك دراوە بە خەڵكی

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ی ڕاگەیاند، ئەمە پێچەوانەی یاسایە، لیستی خۆراک لە بەغداوە چۆن پەسەند بکرێت وناوی چەند مادەی خۆراکی هاتبێت دەبێت وەک لیستەکە خۆراک بدرێت بەهاوڵاتیان نەک مادەکە بگۆڕن ومادەیەکی تر بکڕن بۆ هاوڵاتیان.

نرخی كیلۆی فاسۆلیا 3000 دینارە بەڵام نیسک کیلۆی 500 دینارە یان لەپەنۆک دابەش دەکەن کیلۆی بە 250 دینارە

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی بر 964ی ڕاگەیاند، ئەوان ئەمرێکیان پێیە هەر کاتێک شتێکی ئاوا هاتەپێش، دەتوانن ئاڵوگۆڕ لە کاتی دابەشکردنی مادە خۆراکییەکاندا بکەن.

ئەم كێشەیە چەندین جاری دیكە لە بریكارەكانی خۆراك روویداوە بەڵام باسنەكراوە.