"هەڵەبجە دەكرێت بە پارێزگا"
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی هەڵەبجەوە كۆدەبێتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق 13.3.2023، پڕۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسندکرد وو رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد
. بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، رۆژی یەکشەممە 2.4.2023 خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکرێت.
رێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی بە 964ی وت، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە سەبارەت بە هەڵەبجەیە و دوای دوو هەفتە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکەش دەکرێت.
سروشتی یاساكە بەو شێوەیەیە كەدەبێت دوای دوو هەفتە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاساكە بكرێت و پەسەند بكرێت.