دڵسۆز هەلیکاری بۆ خۆی و ژنانی دیکەش رەخساندووە

ئاودێر عومەر – سلێمانی

لە ئێستادا کەمنین ئەو ژنانەی دەیانەوێت شانبەشانی پیاوان خۆیان ببنە خاوەن کاری خۆیان و هەلیکار بۆ ژنانی دیکەش بڕەخسێنن و بژێوی ژیانیان پەیدابکەن

دڵسۆز جەلال، ماوەی دووساڵە ناناواخانەیەکی داناوە و باسی بیرۆکەی دانانی نانەواکە دەکات خۆی بە جیاوازی دەزانێت لە نانەواخانەکانی دیکە.

سەرەتا خەڵکی لایان نامۆ بووە خاتونێک نانەوابێت بەڵام، هێدی هێدی ڕاهاتوون ئێستا ڕۆژێک لە سەرکار نەبێت هەواڵی دەپرسن دەڵێن وەستامان لەکوێیە.

هاوڵاتیانیش پێشوازی لە کارەکەی دەکەن و بەهۆی ڕوەخۆشەکەیەوە و جوانی نان و کارەکەی موشتەری لەچەند گەڕەکێکی دور لەخۆیەوە دێن بۆلای دڵسۆز نانی لادەبەن.

نانەواخانەکەی دڵسۆز بژێوی ژیانی خۆیو چەند خانمێکی تر دابیندەکات و هەموو ڕۆژەکانی هەفتە کاردەکەن و موشتەرییەکانیان بەڕیدەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی