شەوی پێنجشەممە، ئەو دەرمانخانەیە داخرا.

بە تۆمەتی دەرمانی بەسەرچوو داخرا و دەرمانخانەکە رەتیدەکاتەوە

964+
دیسکی کوردی

لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر زنجیرە دەرمانخانەیەکیان لەناو شارەکە داخست بە تۆمەتی “دەرمانی قاچاغ و بەسەرچوو”، بەڵام خاوەن شوێنەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، بابەتەکە ئەوەیە کە ئەوان بە هەرزانتر دەرمان دەفرۆشن.

شەوی پێنجشەممە، 30.3.2023، ئەو دەرمانخانەیە داخرا.

زنجیرە دەرمانخانەکە ناوی “سەروەران”ە و لەناو خەڵکدا بەوە ناسراوە کە مادەکانی هەرزانتر دەفرۆشێت لە شوێنەکانی دیکە.

نێچیر ئیسماعیل بەرپرسی زنجیرە دەرمانخانەکە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، دەیانەوێت دادگا کەیسەکەیان یەکلایی بکاتەوە.

ئەو لە قسەکانیدا هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، “بە هەرزانتر دەرمان دەفرۆشین و لە خزمەتی خەڵکداین بۆیە دایانخست”.

964 هەوڵیدا لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەت قسە بکات، چەندین جار پەیوەندی پێوەکردن، بەڵام بەردەست نەبوون.