"پەیتا پەیتا ئاوارەكانی شنگال دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

دوای نۆ ساڵ گەڕانەوە شنگال

+964
عەمار عەزیز_دهۆک
لە ماوەی دوو مانگدا تەنیا لە کەمپی بێرسیف 44 خێزان گەڕاونەتەوە کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر لەسنوری ناحیەی گرعوزێر لە شنگال.
پێنج خێزانی تر لە کەمپی بێرسیف دوای نۆ ساڵ لە ژیانی ئاوارەیی گەڕانەوە ناحیەی گرعوزێر سەر بە قەزای شنگال.
حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوێكی نێودەوڵەتی كاری كردووە لەسەر سەر گەڕانەوەی ئەو خێزانانە.
ئاوارەکان كە لە ناو كەمپدان لە سنوری پارێزگای دهۆک 26 هەزار و 963 خێزانن و لەناو 15 کەمپدا دەژین، ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش 38 هەزار و 225 خێزانن بە هەمووی  دەكاتە، 65 هەزار و 188 خێزان