دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزاندا... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى JCC ـى هه‌ڵه‌بجه.
پلانى داهاتوویان بۆ ماڵه هه‌ژاره‌كانه
سه‌به‌ته‌ى خۆراك به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزانى چوار ناحیه‌ى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك به‌سه‌ر توێژى جیاواز له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مجاره ژینگه‌پارێزانى ناحیه‌كان لێی سوودمه‌ند بوون و پلانى داهاتووش بۆ ماڵه هه‌ژار و كه‌مده‌ره‌امه‌ته‌كانى سه‌نته‌رى ئه‌م پارێزگایه‌یه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هەڵەبجە JCC یه‌وه، جێبه‌جێده‌كرێت.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى JCCـى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى راگه‌یاند هه‌ڵمه‌تى ئه‌مجاره‌یان بۆ ژینگه‌پارێزانى ناحیه‌كانى خورماڵ، سیروان، بیارە و بەمۆ بووه، كه 126 كه‌س له‌و ژینگه‌پارێزانه سه‌به‌ته‌ى خۆراكیان پێدراوه.
وتیشی “ئەم هاوکاریانە له‌لایه‌ن ئاژانسی THW ی ئەڵمانی لە رێگای ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان دابینكراوه و پلانى داهاتووشمان بۆ ئه‌و خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تانه‌ن كه له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگا ده‌ژین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر هه‌مان ئه‌م هاوكاریانه به‌سه‌ر ژینگه‌پارێزانى سه‌نته‌رى شار و به‌شه ناوخۆییه‌كانى كوڕان و كچانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكراون.