خولی كوردستان: كه‌متر له‌ 60 كه‌س له‌ یاریگه‌ی دهۆك ئاماده‌بوون

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

له‌ گه‌ڕی 24ی خولی نایابی كوردستان یانه‌ی دهۆك نه‌یتوانی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له‌گه‌ڵ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ یه‌كسان بوو، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ نزیكه‌ی 60 كه‌س له‌ یاریگه‌ی دهۆك ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كه‌ بوون.

یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگه‌ی دهۆك هاته‌ ئه‌نجامدان و تێیدا گێمی یه‌كه‌م به‌ 1-1 گۆڵ كۆتاییهات، له‌ خوله‌كی 33دا یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ لێدانی په‌ناڵتی به‌ هۆی یاریزان محه‌مه‌د سه‌عیده‌وه‌ پێشكه‌وت، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 42 دهۆك گۆڵی یه‌كسانبوونی له‌ رێگه‌ی سیابه‌ند عه‌گیده‌وه‌ هێنایه‌وه‌.

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی 70ی یارییه‌كه‌، یاریزانی پیشه‌گه‌ر شافیۆ مامۆنی گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و دهۆكی پێشخست، به‌ڵام چه‌مچه‌ماڵ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا و له‌ خوله‌كی 89 زێدان بارزان گۆڵی دووه‌می یه‌كسانبوونی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به‌ 2-2 گۆڵ كۆتایی هات.

دهۆك بووه‌ خاوه‌نی 19 خاڵ و له‌ ریزبه‌ندی 15یه‌، چه‌مچه‌ماڵیش 25 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی 13یه‌.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
برایه‌تی 1-0 زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان 0-1 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
سۆران 2-1 ئاكرێ
هندرین 0-1 ئارارات
شێروانه‌ 0-0 چوارقوڕنه‌
سیروانی نوێ 3-4 شه‌قڵاوه‌.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا