گەیشتە ریزی نایابی کوردستان
یانەی رانیە مێژوویەکی نوێی وەرزشیی نووسییەوە
964+
مەجید بتوێنی – رانیە
دواجار و دوای چاوه‌ڕوانییه‌ك، كه 20 ساڵی خایاند، یانه‌ی رانیه گه‌یشته ریزی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می خولی پله یه‌كی به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29.3.2023 لە گەڕی كۆتایی خولی پلە یەکی کوردستان، یانەی رانیە لە ناو هاندەران و له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانەی سێمێلی کرد و له ئه‌نجامیشدا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی رانیه پله‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله یه‌ك مسۆگه‌ر بكات و بۆ ریزی یانه نایابه‌كانی وه‌رزی داهاتوو سه‌ركه‌وێت.
له یارییه‌كه‌دا رانیه زوو ده‌ستی به هێرشه‌كانی كرد و یاریزان ئارام بابان لە خولەكی 23 گۆڵی تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، كه ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م بوو.
له گێمی دووەمدا یانه‌ی سێمێل خۆی رێکخستەوە و هێرشی كرد، لە خولەکی 71 یاریزان محه‌مه‌د بەشیر گۆڵی یەکسانبوونی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
رانیه له دوای یارییه‌كه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا و پله‌ی دووه‌می خولی پله یه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا له دوای یانه‌ی هه‌ولێر، كه بووه پاڵه‌وان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رانیه بۆ پله نایابی كوردستان سه‌ركه‌وت و دوای 20 ساڵ چاوه‌ڕوانی، رانیه‌ییه‌كان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی تۆپی پێی شاره‌كه‌یان گێڕا.
هاوكات له‌گه‌ڵ فیکەی کۆتایی یارییه‌كه، هاندەران رژانە ناو یاریگه و له‌گه‌ڵ یاریزانان ئاهه‌نگیان گێڕا.
هێمن عەبدولڕەحمان راهێنەری یانەی رانیە بە تۆڕی 964ی وت، ” ئەو سەرکەوتنە مێژووییە بە پاڵپشتی هەموو لایەک بەدەست هات، بە تایبەتی هاندەرانی یانەی رانیە، بۆیە لە رێگەی تۆڕی 964 وە سەرکەوتنەکە پێشکەشی هاندەرانی یانەکە ده‌كه‌م”.
لە خولی پلە یەکی کودستاندا یانەی رانیە توانی لە کۆی 17 یاری 33 خاڵ کۆبکاتەوە، 10 بردنەوە، 4 یەکسانبوونی هه‌بوو، هه‌روه‌ها 3 یارییشی دۆڕاند، 25 گۆڵیشیان تۆمار كرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا