گه‌نجێكی رواندز به بارهه‌ڵگره‌كه‌یه‌وه له‌خزمه‌تتان دایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجێكی قه‌زاى رواندز ئوتومبێلێكی بارهه‌ڵگڕی هه‌یه و ده‌ڵێت، له‌مانگى ره‌مه‌زاندا ده‌یخاته كار بۆ یارمه‌تیدانى خه‌ڵك كه كارى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لیان هه‌بێت.
محه‌مه‌د ئیبراهیم نه‌جار، خه‌ڵكی گوندى فه‌قێیانه چه‌ندین ساڵه له رواندز ده‌ژیێت، به 964ـى وت، حه‌زى كردووه له‌م مانگه‌دا كه‌مێك له بارگرانى خه‌ڵك كه‌مبكاته‌وه و یارمه‌تیان بدات، وتیشی “به پێویستم زانى به درێژایی ئه‌و مانگه پیرۆزه ئوتومبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌م بخه‌مه خزمه‌ت هاوڵاتیان و هه‌ر كارێكی گواستنه‌وه‌یان هه‌بێت، بێ به‌رامبه‌ر بۆیان بكه‌م”.
به‌قسه‌ى محه‌مه‌د ئه‌و پێشتریش هاوكارى خه‌ڵكی كردووه بۆ كارى گواستنه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “له زه‌مه‌زاندا هه‌موو مانگه‌كه‌م بۆ ئه‌و كاره ته‌رخانكردووه”.
پێیوایه، رواندز تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه، كه خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌میشه خێرخوازن و ده‌ستى هه‌ژاره‌كان ده‌گرن، ده‌ڵێت هه‌ستێكى خۆشه كه هه‌ركه‌سه‌و لاى خۆی كاری وا بكات.