یانه‌ی هه‌ولێر ناڕازییه و هیچیشی پێناكرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی هه‌ولێر ناڕازییه له ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با له خولی عێراق، كه یارییه‌كی دواخراوه، بۆ ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌ربڕیوه.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، یانه‌كه‌یان ناڕازییه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه دواخراوه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با.
پێشتر یارییه‌كه به‌هۆی به‌رده‌ستنه‌بوونی یاریگه له به‌غدا دواخرابوو، له كاتێكدا یانه‌كه چووبونه به‌غدا و له‌وێ پێیان گوترابوو، یارییه‌كه دواخراوه، ئێستا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كاتێكی دیكه بۆ یارییه‌كه دانراوه، كه پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر 09:00ی شه‌وه به كاتی كوردستان.
یارییه له یاریگه‌ی شه‌عب ده‌كرێت و یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئیبراهیم قادر ده‌ڵێت، ئێمه ناڕازیین، به‌ڵام فیدراسیۆنی عێراق سوورن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتی دیاریكراودا، چونكه به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌نجامه‌كه‌یه له‌سه‌ر یارییه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه، به تایبه‌تی یاریی قوه‌ی جه‌وییه و نه‌جه‌ف، كه له هه‌مان رۆژ و كاتی یاریی هه‌ولێر و كاره‌با ده‌كرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای گۆڕینی سێ راهێنه‌ر، هێشتا ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نین و له پله‌ی 16یه و 22 خاڵی هه‌یه.