له‌مه‌ودوا مامۆستایانى ئایینى قسه بۆ سزادراوان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی رێككه‌وتنێك، له‌مه‌ودوا مامۆستایانى ئایینى له‌ناو چاكسازییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان قسه بۆ سزادراوان ده‌كه‌ن و رۆڵ ده‌بینن بۆ شیاندنەوەی سزادراوان و دوبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاویكرده‌وه، لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان، یەكەمین رێككەوتنی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی و یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیمزا كرا.
رێككەوتنەكە خۆی لە پێشكەش كردنی سیمینار‌و وتاری ئایینی پەیوەست بە سزادراوان لە ناو چاكسازیەكانی گەوران و ژنان و منداڵان لە شارەكانی (هەولێرو سلێمانی و دهۆك) دەبینێتەوە.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى وت، ئەم رێككەوتنەیان گرنگە، كە مامۆستایانی ئایینی لەناو چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان رۆڵی خۆیان دەگێرن.
وتیشی “رۆڵى مامۆستایانى ئایینى بۆ هۆشیاركردنەوە و شیاندنەوەی سزادراوانه، بۆ ئه‌وه‌ى دوبارە بگەڕێنەوە بۆ ناو كۆمەڵگا” .