دانیشتوویەکی شارەزوور بۆ 964: بەهۆی بۆنی ناخۆش نە لە ماڵەوە خۆمان دەگرین نە لە دەرەوە
ئەگەرچی پێشتر دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتی سلێمانی بە 964ی وت، کە هۆکاری بۆنە ناخۆشەکە کارگەیەکی قیر بووە لە ناوچەی تانجەرۆ و ئەمڕۆ دایانخستووە.
ئەو خەڵکەی شارەزوور کە قسەیان بۆ 964 کردووە، دەڵێن بۆنێکی ساردی ناخۆشە و نازانرێت چۆن وەسف بکرێت.
هاوکات، دانیشتووانی گەڕەکەکانی خوارووی شاری سلێمانی دەڵێن هەست بە بۆنێکی ناخۆش دەکەن و بەرگری شارستانی شارەکەش دەڵێت، پێشبینی دەکەن سروشتی بێت.
رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، خەڵکێکی زۆر پەیوەندیان پێوە دەکات لە گەڕەکەکانی خوارووی سلێمانی بۆنێکی نامۆ بڵاوبووەتەوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک نییە بۆ ئەو بۆنە و پێشبینی دەکەن سروشتی بێت.
وتیشی، بەدواداچونیان بۆ کردووە و بەردەوامیشن لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر.