هانده‌رانی ئۆكراینا داوای فڕۆكه‌ی F16 ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له یاریی نێوان ئینگلته‌را و ئۆكراینا له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 كرا، هانده‌رانی ئۆكراینا داوای فڕۆكه‌ی F16 یان بۆ سوپای وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له ئینگلته‌را كرا و هانده‌رانی ئۆكراینا له رێگه‌ی لافیته و بانه‌ری جیاوازه داوایان له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كرد، فڕۆكه‌ی ئێف 16 به سوپای ئۆكراینا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی رووسیای پێ بكه‌ن.
هانده‌رانی ئۆكراینا له یاریگه‌ی وێمبَڵی له له‌نده‌ن ده‌یان فڕۆكه‌ی كاغه‌زیان هه‌ڵدا و دروشمی دژ به روسیایان ده‌گوته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا تیپی وڵاته‌كه‌یان یارییه‌كه‌ی به 0-2 گۆڵ دۆڕاند.
ساڵێك زیاتره جه‌نگێكی خوێناوی له نێوان رووسیا و ئۆكراینا به‌رپابووه و تا ئێستا به هه‌زاران كه‌س كوژراون و به ملیۆنان كه‌سیش له ئۆكرایناوه ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بوون.