بڕۆن له یۆنان راهێنانی زانستی بكه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدۆڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی رایگه‌یاند، كۆرسێكی راهێنان له چه‌ند بوارێكی جیاجیا بۆ قوتابی و خوێندكارانی زانكۆ راده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، قوتابیان و خوێندکاران لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى یۆنان کۆرسێکى راهێنان ناسراو بە (SIG) لە وەرزى هاوین لەم بوارانەى خوارەوە ڕادەگەیه‌نێت:
1) سەرکرادایەتی – بەهاکان و شارەزایی و ستراتیژى
2) دێموکراسی: تێروانینی کۆن – ئاڵنگارییە تازەکان
3) هونەری بێزەنتینى
4) ئەفسانە
5) بەرنامەی پزیشکی یۆنانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه، خولەکان بە زمانى ئینگلیزى بەڕێوەدەچن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت به‌شداریی بكه‌ن و زانیاریی زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت، ده‌توانن كلیك له‌سه‌ره ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن:
(studyingreece.edu.gr)