كاری دروستكردنی ته‌نوور له كه‌ركوك...فۆتۆ: تایبه‌ت به میدیازان
تەنووری قوڕی كەركوك دەگاتە ئەوروپا و ئەمریکا
میدیازان – كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
+ڤیدیۆ
بە قسەی پیشەوەرێکی دروستکردنی تەنووری قوڕ لە کەرکوک، ساڵانە تاوەکو ١٥ بەرهەمیان هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکەن.
ئالان محەمەدی پیشەوەر، تەمەن 40 ساڵ، بە میدیازانی وت، ته‌نووری قوڕی كه‌ركووك بەناوبانگە، چونكه خۆڵەكەی (حه‌راری) پێ دەوترێت و لە نزیك كۆمپانیا نەوتییه‌كان دەریدههێنن، بەرگری زۆری گەرما دەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوه بەرگەی سەرما ناگرێت.
ئالان ده‌ڵێت، “لە مێژووی تازەدا، ئەم جۆرە دروستکردنە بۆ ١٥٠ ساڵێک بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، پێشتر چه‌ند ژنێكی ناسراو به ناوه‌كانی عەتیە، نەسرین، سەیدە و بوشرا ته‌نووریان دروست ده‌كرد، بەڵام دواتر لە لایەن باوباپیرانمان ده‌ستاوده‌ست به ئێمه گه‌یشتووه”.
“ته‌نووری كه‌ركوك، جگە لەوەی بۆ پارێزگاكانی عێراق و كوردستان هەناردە دەكرێت، ساڵانە تاوەکو ١٥ دانه‌ی رەوانەی وڵاتانی سوێد و ئەڵمانیا و ئەمریكا دەكرێت، ئه‌مه‌ش لە رێگه‌ی دوو كۆمپانیای گواستنەوە”، ئالان محەمەد وای وت.
له كه‌ركوك سێ جۆر تەنووری قوڕ دروست دەكرێن، گەورە، بچووك و مامناوەند، ئەوەی بۆ ئەوروپا ده‌چێت قەبارەی بچووكە.
ئالان نزیكەی 25 ساڵه كاری دروستكردن و فرۆشتنی تەنووری قوڕ دەكات.
بە قسەی ئەو له عێراق تەنووری قوڕ تەنیا لە شاری كەركوك و قەزای كوفەی سەر بە پارێزگای نەجەف دروست دەكرێن و بەرگەی ١٠ ساڵ دەگرن، “بەڵام ئەوەی كوفە باش نییە و بەرگەی گەرما ناگرێت”.
به‌رهه‌مهێنانی ته‌نووری قوڕ به پێی وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێت، لە وەرزی زستاندا كه‌متره و له هاویندا زیاتر، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی له هاویندا زووتر وشك ده‌بێته‌وه و خێراتر دروست ده‌كرێت.