یاریگەی بەردەڕەش. فۆتۆ: +964
یاریگەی بەردەڕەش بووەتە زبڵخانە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
رۆژانە بەشێک لە خاوەن دوکانهكانی تەنیشت یاریگهی یانەی وەرزشیی بەردەڕەش خاشاکی خۆیان فرێدەدەنە ناو یاریگهكه، ئەمەش دیمەنی یاریگهكهی ناشیرن و ناڕێک كردووه.
سەمیر عەبدولقادر، سەرۆکی یانەی بەردەڕەش بە تۆڕی 964ی وت، “ئەو دوکانانەی لە تەنیشت یاریگهی یانهكهمانن، بەشێکیان چێشتخانەن و خاشاکی خۆیان فرێدەدەنە ناو یاریگه، دوکانەکانی دیكهش بەهەمان شێوە کارتۆن، سندوق و هەر شتێک کەپێویستیان پێ نەمابێت، فرێی دەدەنە ناو یاریگهكه، دەیان جار قسەم لەگەڵ ئەو دوکاندارانە کردووە، کە چیتر خاشاک و شتی زیاده فرێنهدهنه ناو یاریگه، بەڵام بێسوود بووە، هەر دەڵێن بەسەرچاو و روژی دواتر فرێی دەدەن”.
وتیشی، “چاودێریی بازرگانی و لایەنی پەیوەندیداریشمان ئاگادار کردووهتهوه، بەڵام هەر سوودی نەبووە، چەند جارێک بە خۆمان خاوێنمان کردووهتهوه، ئەوان هیج جارێك هیچ بوتڵێكیان هەڵنەگرتووەتهوه، دوایین ئاگادارکردنەوەمان پێداون، ئهگهر تا هەفتەی داهاتوو خاوێنی نەکەنەوە، لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمار دەكهین”.
“ئەو دوکانانە لە تەنیشت یاریگهن، هەر لەناو پەنجەرەوه شت فرێدەدەن، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەوان بەڵێنیشیان پێ پڕدەکەینەوه، کە جارێکی دیكه شت فرێ نهدەنە ناو یاریگه”، سهمیر عهبدولقادر وای وت.
دوایین دەستەی هەڵبژێردراوی یانەی وەرزشیی بەردەڕەش لە ساڵی 2022 بوو، دەستەی یانەکە لە حەوت کەس پێکهاتوون، دروستکردنی یاریگهی بەردەڕەشیش لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم بووە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵڵا