خولی نایابی کوردستان
شەقڵاوە و شێروانە یەکسان بوون
964+
ئاسۆ وەرتی – شەقڵاوە
شەقڵاوە میوانداری یانەی شێروانەی کرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسان کۆتایی هات.
لە گەڕی 23یـی خولی نایابی کوردستان، یانەی شەقڵاوە میوانداری شێروانەی کرد، لە خولەکی 8ـی یارییەکە یاریزان موسعەب جەمال توانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم بۆ یانەی شێراونە تۆمار بکات.
شەقڵاوەییەکان هەوڵی زۆریاندا گێمی یەکەمی یارییەکە گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو، گێمی یەکەم بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی یانەی شێروانە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم، یانەی شێروانە بە بەرگریکردن هاتە ناو یاریگا و دەیویست پارێزگاری لە تاکە گۆڵی یارییەکە بکات، بەڵام هەوڵی یاریزانانی شەقڵاوە بەردەوامی هەبوو تاوەکو لە خولەکی 85ـی یارییەکە لە رێگەی یاریزان محەمەد سەردار توانیان گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکەن، یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
دوای یارییەکە هۆگر عزیز، کاپتنی یانەی شەقڵاوە قسەی بۆ 964 کردووە و دەستخۆشی لە یاریزانانی تیپەکەی کردووە و سەرەڕای ئەوەی 100 رۆژ موچەیان وەرنەگرتووە بەڵام ئاستێکی باشیان ئەنجامداوە.
زیاتر وتی “دەبوو سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنین، بەڵام بەو ئەنجامە رازین”.
لای خۆیەوە هەڵمەت عادل، یازیزانی یانەی شێروانە بۆ 964 وتی “یاریەکی زۆر باشمان کرد، لە دەقەکانی کۆتایی له رێگەی لێدانی سزا ئەنجامەکەمان لە دەستدا، دەبوایه سێ خاڵی یاریەکە ببەین، ئەنجامەکەش لەبەرژەوەندی ئێمە بوو، چونکە لەدەروی یاریگای خۆمان بوو”.
بە ئەنجامی ئەو یارییە، ئێستا یانەی شەقڵاوە بە 30 خاڵ لە پلەی حەوتەم و یانەی شێروانە بە 29 خاڵ بە لە پلەی هەشتەم دایە.
ئەنجامی یارییەکانی دیکەی خولی نایابی کوردستان بەمشێوەیە بوو:
سەیدسادق2:0 دەربەندیخان
چوارقوڕنە0:1 سۆران
چەمچەماڵ2:0 سیروانی نوێ
پێشمەرگەی هەولێر0:0 هەندرێن
ئاڕارات 0:0 دهۆک
پێداچوونەوە: فەرمان سادق