وتارەکانی ئەم مانگە تایبەت دەبن بە رەمەزان

3380 مزگەوتی هەرێم رێنمایی بەڕۆژووبوون بڵاودەکەنەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە 3380 مزگەوت وتاری هەینی دەخوێنرێتەوە، وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت باسی رێنماییەکانی بەڕۆژۆبوون دەکەن.

لە هەرێمی کوردستان 5820 مزگەوت بوونیان هەیە و تەنها لە 3380 مزگەوتیان وتاری هەینی دەخوێنرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 24.3.2023 دووەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: ئەم مانگە تایبەتمەندیی خۆی هەیە بۆیە لیژنەی باڵای دانانی وتاری هەینی ئەو تایبەتمەندییە لەبەرچاو دەگرێت.

وتیشی “وتارەکانی ئەم مانگە زیاتر ئامۆژگاری و رێنماییەکانی بەڕۆژووبوون دەبن”.