خوێندنی باڵا كاتژمێرێك دەوام كەمدەكاتەوە

964+
كوردستان ئه‌حمه‌د

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  رایگەیاند كاتژمێرێك دەوام كەمدەكەنەوە.

ئەم ئێوارەیە پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لە بارەی مانگی رەمەزانەوە بڵاو كردەوە، كه‌ تێیدا هاتووه‌، وێرای پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، لەسەر فەرمانی وەزیر رایدەگەیەنین، دەوامی فەرمانبەران لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان، بۆ ماوەی یەک سەعات کەمدەکرێتەوە.