قومار و دزى

پۆلیسى دهۆک: لەماوەى سێ هەفتەدا 59 تۆمەتبارى جۆراوجۆرمان دەستگیرکردووە

شفان عەبدوڵا- دهۆک

تەنیا لە ماوەى سێ هەفتەى رابردوودا، پۆلیسى دهۆک لە رێگەى نوسینگەکانى نەهێشتى تاوان و بنکەکانى پۆلیسى ناوشار، 59 تۆمەتبارى جۆراوجۆریان دەستگیر کردووە.

وەک ئەوەى پۆلیسى دهۆک بۆ 964 ئاشکراى کردووە، تۆمەتبارەکان تاوانى جۆراوجۆیان ئەنجامداوە، زۆربەیان لەسەر قومار گیراون و دەست بەسەر ئامێرەکانى قومارکردن و بڕێک پارەشدا گیراوە، بەشێکى تریان بە تاوانى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر، ئەوە جگە لەوەى ژمارەیەک تۆمەتبار لەسەر دزى جۆراوجۆر دەستگیرکراون.

عەقید هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى دهۆک بۆ 964 روونى کردووە، تاوانى خراپ بەکارهێنانى مۆبایل، بەدەرنەبووە لەو هەڵمەتە و ژمارەیەک تۆمەتبار لەسەر سکاڵاى هاوڵاتیان دەستگیرکراون.

لەناو تۆمەتبارەکان هەبووە ساڵێک بەسەر تاوانەکەیدا تێپەڕیووە، بەڵام وەک ئەوەى عەقید هێمن دەڵێت: بە هەماهەنگى لایەنەکان دەستگیرمان کردوون.

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەى یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح