لە بەردەڕەش دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

964+
زەید کۆچەر – بەردەڕەش

له‌ سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و و شەشی دیکە بریندار بوون.

ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دایکێکی 43 ساڵان و کچە نۆ ساڵانەکەیەتی.

رووداوەکە لە کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارەى ئه‌مڕۆ 21.3.2023 روویداوە لە رێگای کەڵەک – بەردەڕەش لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و پیکاب.

مه‌سعود گۆران، یەکێکە لە خزمە نزیکەکانی ئەو خێزانەی کە تووشی رووداوەکە هاتوون و بە 964ى وت، “بەداخەوە ژنێك به‌ ناوى گوڵبەهار گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌وت کەسیش بریندار بوون”.

964 دەزانێت، دواتر هەواڵ هاتووە، کە کچە نۆ ساڵانەکەی گوڵبەهاریش گیانی لەدەستداوە.

به‌ قسه‌ى ناوبراو، سێ لە بریندارەکان خەڵکی گردەپانن و لە نەخۆشخانەی بەردەڕەش چارەسەریان وەرگرتووە، ئەوانی دیکە خەڵکی بەشیریانن بۆ چاره‌سه‌رى گواستراونه‌تەوه‌ بۆ پارێزگای هەولێر.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن