تاکە ئەندامەکەی فیدراسیۆنى بۆکسێنى عێراق خۆی ناپاڵێوێتەوە

964+
یادگار محەمەد

دلێر محەمەد، کە تاکە ئەندامی کوردی ناو فیدراسیۆنی بۆکسێنی عێراقە، ئامادە نییە جارێکی تر خۆی بۆ ئەندامێتی فیدراسیۆنەکە بپاڵێوێتەوە، خۆی بە 964ی وت.

ئەو تەنیا چوار مانگە ئەندامی فیدراسیۆنەکەیە.

دلێر محەمەد بە 964ی وت، “ماوەى چوار مانگە وەک تاکە کوردێکى نوێنەرى هەرێمى کوردستان لەناو فیدراسیۆنى بۆکسێنى عێراق خزمەت دەکەم و چەند پاڵەوانێتیەکى گرنگم لەسەر ئاستى عێراق و وڵاتانى عەرەب و ئاسیا هێناوەتە شارى سلێمانى”.

لەبارەی خۆنەپاڵاوتنی، ئەو بۆ 964ی باسکرد، گوایە کەس بە ماندووبوونەکەی نازانێت.

“هۆکارى خۆى کاندیدنەکردنەوەم بۆ فیدراسیۆنى داهاتوو ئەوەیە کە هیچ کەس و لایەنێک بە ماندووبوونەکەم نازانێت و پاڵپشت و پشتگیریم ناکەن”، دلێر محەمەد وای وت.