لە نەورۆزی بادینان

38 کەس بە یاری ئاگرین بریندار بوون

 964+

هیڤی دێوالی

لە یادکردنەوەی نەورۆزی دهۆک 19 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکان بریندار بوون.

پەیامنێری 964 لە دهۆک دەڵێت، بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە شەوی رابردوو لە دهۆک 19 کەس بریندار بوون، هەر هەموویان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کران.

دکتۆر عەبدوڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، بەهۆی یارییە ئاگرین شەوی رابردوو  19 کەس  بریندار بوون.

دەشڵێت: 17 لەوان هەر شەوی رابردوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، دووەکەی دیکەش کە یەکێکیان تەمەنی 16 ساڵان و ئەوەی دیکەش 19 ساڵانە، دوو گەنجی کوڕن، بەهۆی سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

پەیامنێری 964 لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای ئاکرێ رایگەیاند کە بەهەمان شێوە شەوی رابردوو لەکاتی یادی نەورۆزدا، بەهۆی یاری ئاگرین و تەنگە نەفەسی لە قەرەباڵغیدا، 19 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرت و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، 19 کەس سەردانی بنکەکانی تەندروستی میرحاج، ئاکرێ، قشلا ئاکرێ و مەهتی کردووە.

زیاتر روونی کردەوە، ژنێکی بە تەمەن بەهۆی هەناسە تەنگی سەردانی بنکەی تەندروستی ئاکرێی کردووە، هەروەها ئەوانی دیکە حاڵەتی سووتان و کەوتن و سکچوو بوون.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق