بە رۆژ چاندیان و بۆ شەوەکەی دزران

964+

لە ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ، دوای رۆژێک لە چاندنی 150 نەمام، شەوی یەکشەممە بەشێک لە نەمامەکان لەلایەن کەسانی نەناسراو لەبنا هەڵکەندران و دزران.

سەرۆکایەتی شارەوانی شۆڕش رۆژی دوو شەممە لە فەیسبوکی خۆیان رایگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو لە شەودا ژمارەیەک نەمامیان لە رەگەوە هەڵکێشاوە و بردویانە.

نەمامەکان لەجۆری کالب تۆز بوون

نەمامەکان لەسەر رێگای دووسایدی مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی شۆڕش، رۆژی یەکشەممە روێندرابوون و لەجۆری کالب تۆز بوون، شارەوانی شۆڕش وا دەڵێت.

ناحیەی شۆڕش بە دووری پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دایشتووانی ناحیەکە لە قوربانیانی ئەنفالن، وەک ناوەندی جینۆسایدی ئەنفال ناسراوە.