ئەلبومی نوێی دەبێ
کوردستان رۆحا مەیە.. لەندەن پڕبوو لە دەنگی خێرۆ عەباس
بڵند عەلی – لەندەن
هونەرمەندی دیاری کورد خێرۆ عەباس لە لەندەن ئیوارە کۆنسێرتێکی گۆرانی میوزیکی بۆ کوردانی دیاسپۆرا و وڵانشینانی بەریتانیا رێکخست، لەوێ گۆرانی و میوزیکی کوردی تێکەڵی شەقام و خەڵکی پایتەختی بەریتانیا بوو.
خێرۆ عەباس هونەمەندێکی دیاری کوردە، لەدایکبووی ساڵی 1962 وە لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، لەو ساڵانەدا پەیوەندی لەگەڵ موزیک و گۆرانی زیاتر بووە لە 1989 چووەتە نێو کۆمەڵەی بەرخودان.
هەروەها لە ساڵی 1998، یەکەم ئەلبومی بە ناوی “غەریبۆ” بڵاوکردەوە، ئەم ئەلبومە لەنێو کوردان پێشوازییەکی باشی لێ کرا و لە 2002 بەشداری ئاھەنگی نەورۆزی یەک ملیۆن کەسیی ئامەدی کردووە.
خێرۆ کە سەرقاڵی ئامادەکاریی بوو بۆ کۆنسێرتەکە قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، زۆر کەیفی بە کۆنسێرتی تایبەت نایەت، حەزدەکات گۆرانی بۆ خەڵکی گشتی پێشکەش بکات و کۆنسێرتی کوردستانیش هەرگیز بەراورد ناکات بە دەرەوەی کوردستان و ئەو وتی، کوردستان رۆحا مەیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا