هەر منداڵێک بێتە دنیاوە دەبێت مۆر بکرێت


کاوە عومەر – دهۆک

هەر منداڵێک لە باوک و دایکێکی ئێزیدی لەدایک ببێت، بەگوێرەی ئایینەکە دەبێت مۆر بکرێت، کە بریتیە لەوەی ئاو بەسەر منداڵەکەدا دەکرێت لە ئاوی “کانی سپی” لە پەرستگای لالش.

لە کۆبوونەوەی خەڵکەکەدا لە پەرستگاکە، دوعا دەکرێت منداڵەکە باش و چاکەخواز بێت.