سبەینێ شەقامی سالم دادەخرێت
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
سبەینێ دوو شەقامی سەرەکی له شاری سلێمانی دادەخرێن و ھاوتوچۆی شارهكهش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.
عەقید بەختیار محەمەد بەڕهێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی 964 ی راگەیاند، لە میانی ئامادەکارییەکانی ھاتوچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی نەورۆز، سبەینێ کاتژمێر 12:00 شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نەخۆشخانەی ھەرێم بۆ پردی کۆبانێ بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک بەربەست دەکرێت، بەھۆی ئەنجامدانی ماراسۆنێک.
ئەوەشی خستەڕوو، ههر سبەینێ شەقامی سالم لە ھۆتێل سلێمانی پاڵاس بۆ پردی خەسرەو خاڵ لە کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ بەربەست دەکرێت، بەھۆی ئەو فێستیڤاڵەی لەو شەقامە ئەنجام دەدرێت.
باسی لەوەش کرد، ھەریەکە لە گردی مامەیارە و بناری گۆیژە و فامیلی مۆڵ ئاھەنگی نەورۆزی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھیچ کام لەو شەقامانە بەربەست ناکرێن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا