فەیسبوک و ئینستاگرام راوەستاوە
+964
پەری ساڵح
هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام کە سەر بە کۆمپانیای مێتان، لەناکاو راوەستان، ئەمەش کێشە و ئاستەنگی گەورەی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەر بە خزمەتگوزارییەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنانە لە سەرانسەری جیهاندا دروستکرد.
بەپێی داتا و زانیارییەکانی ماڵپەڕی “داون دیتێکتەر” کە تایبەتە بە بەدواداچوونی پەککەوتنی هێڵە دیجیتاڵییەکان، رێژەی سکاڵای ئەو بەکارهێنەرانەی کە کێشەیان لە بەکارهێنانی فەیسبووکدا (چ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشن یان ماڵپەڕەوە) هەبووە، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەکارهێنەران ئاماژەیان بە بوونی کێشەی هاوشێوە کردووە لە گەیشتن بە تۆڕی ئینستاگرام، جگە لە وەستان و پەککەوتنی هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانی وەتسئەپ، بەتایبەتی لەسەر کۆمپیوتەر .
کۆمپانیای “میتا” هیچ روونکرنەوەیەکی فەرمی لەسەر هۆکاری تێکچوونی هێڵەکان یان کاتی چاککردنەوەی تەواوەتی خزمەتگوزارییەکان بڵاونەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەستیان بە بڵاوکردنەوەی سکاڵاکانیان کردووە، کە تێیدا ئاماژە بە کێشەی بارنەکردنی لاپەڕەکان (Loading)، زهحمەتی لە چوونهژوورهوه بۆ سەر هەژمارەکان (Log in)، و پچڕانی نامە و خزمەتگوزارییەکانی سەر بەو سێ ئەپڵیکەیشنە دەکەن.