عێراق نەبووە خاوەنی ئەستێرەی شەشەم

ئۆزبەکستان بووە پاڵەوانی لاوانی ئاسیا و یەکەم ئەستێرەی خستەسەر درێسەکەی

964+

فەرمان سادق

لە یاری کۆتایی جامی لاوانی ئاسیا، هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر ببێتە پاڵەوان و لە عێراق بباتەوە.

یارییەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 18.3.2023، لەسەر یاریگای میلی ستادیۆم لە پایتەختی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو.

گێمی یەمەکی یارییەکە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 72ـی یارییەکە، یاریزان عومەر عەلی رەحمۆنالییف بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی پێشخستنی هەڵبژاردەکەی و تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.

هەڵبژاردەی عێراق لە مێژووی پاڵەوانیەتی جامی ئاسای خوار تەمەن 20 ساڵی، پێنج جار بووەتە پاڵەوان و لە ریزبەندی دووەم دایە دوای کۆریای باشوور کە 10 جار بووەتە پاڵەوان.

ئەو گۆڵە بەس بوو بۆ ئەوەی هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان ببێتە پاڵەوانی جامی لاوانی ئاسیا، ئەگەرچی ناوبژیوان 5 خولەک کاتی زیادکراوی دا، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقیش هەوڵی زۆریاندا، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەن.

بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامەکە