دیمەنی یەکێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ساڵانی رابردوو ئاگریان دەکردەوە
ئەمساڵ نەورۆز نابێتە میوانی چاکسازییەکان
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەهۆی نەبوونی بوودجەی پێویستەوە ئەمساڵ لە چاکسازییەکانی هەرێم هیچ بۆنەیەکی تایبەت بە نەورۆز بەڕێوە ناچێت.
ساڵانی رابردوو لە ئێوارەی 20.3دا لە چاکسازییەکاندا ئاگری نەورۆز دەکرایەوە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی لە شەش چاکسازیدان.
پەیام فەتحوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم بە تۆڕی 964ـی وت “تا ئێستا کە نزیکی نەورۆزین ئەمساڵ هیچ پلان و بەرنامەیەک بۆ یادی نەورۆز لە چاکسازییەکان دانەندراوە”.
دەشڵێت؛ بەڕێوەبەرایەتییەکان لە رووی داراییەوە بارودۆخیان باش نییە و بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمەش بە هەمان شێوەیە، بۆیە هیچ پلانێک بۆ نەورۆز تا ئێستا لە ئارادا نییە.