شەوی رابردوو چی روویدا؟
ترەمپ لە هەڕەشەکردن ناوەستێ و نامۆ فازیلیش بردییەوە
ژووری هەواڵ
📌ئەم بەرەبەیانییە، نامۆ فازیل یاریزانی کوردی یاری کیکبۆکسینگ سەرکەوتنێکى دیکەى بەدەستهێنا و تەنیا بە شەش خولەک رکابەرە ئەمریکییەکەى بەزاند.
📌ترەمپ بە وێنەیەک لە تروسۆشیال پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە و نوسیویەتی: ئارامی پێش زریان.
📌ترەمپ: ئێران رووبەرووی کاتێکی خراپ دەبێتەوە، ئەگەر لەگەڵ واشنتن رێککەوتن نەکات، گومانیشم لە سەرکردە ئێرانیەکان هەیە و نازانین هەنگاوی داهاتوویان چییە، بەڵام باشترە قایلی رێککەوتن بن.
📌لەلایەکەوە ترەمپ هەڕەشە دەکات و لەلایەکی دیکەوە سەربازانی کەشتی جەنگی جێراڵد فۆڕد بۆ پشوو وەرگرتن و دیدار تازەکردنەوە گەڕانەوە وڵاتەکەیان و بە باوەشی ژن و منداڵیان شادبوونەوە…
📌کەناڵ 13ـی ئیسرائیل : ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە، گومان دەکەین ئێران لەسەرەتادا بە دەیان موشەک وەک تۆڵە ئاراستەی ئیسرائیل بکەن، بەڵام هەرچۆن بێت، ئێمە بۆ دووبارە دەسپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادەیین.
📌رێکخراوی تەندروستی جیهانی: بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆنگۆ و ئۆگاندا حاڵەتێکی نائاساییە بۆ تەندروستی جیهان بە گشتی مەترسیدارە.
📌حکومەتی بەریتانیا جێگیرکردنی سیستەمێکی نوێی دژە درۆنی بە نرخێکی کەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.
📌وەزارەتی بەرگری روسیا: هێزەکانمان لە شەوێکدا زیاتر لە 500 درۆنی ئۆکراینییان خستە خوارەوە
📌نەتانیاهۆ: ئێمە عــ.ــیز*ەدیــ.ـــن حـ،ــەد*ادمان لەناوبرد، کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەرپرسی هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر و سەرۆکی باڵی سەربازی حە*ما*س.
هەرچی لە بارەی ناوخۆی هەرێم و عێراقەوەیە:
📌شەوی رابردوو دەنگێکی بەرز لە سلێمانی بیسترا، عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ 964 رایگەیاند، پوچەڵکردنەوەی درۆنێکی کۆن بووە لە نزیک گوندی قازانی.
📌لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی نەورۆز لە یارییەکی چارەنووسازدا لە یانەی هەولێری بردەوە.
📌لە کاتێکدا کاسبکارێک سەرقاڵى کۆکردنەوەى قوتو و پلاستیک بوو، رۆژەکەى گۆڕا بۆ کارەسات و تەقینەوەى پاشماوەیەکى جەنگى، هەردوو قاچەکانى لێ سەندەوە.
📌عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوێنێ بە کاتی ئەرکی بەرێوەبردنی کاروباری وەزارەتی ناوخۆی بە حسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ سپارد تا ئەو کاتەی وەزیرێکی نوێ بۆ جێگرەوەی عەبدولئەمیر شەمەری دیاری دەکرێت.
📌عەلى زەیدى بە بڕیار و داواکارى گەورە دەستیپێکرد و یەک هەفتە مۆڵەتى بە وەزیرەکان داوە تا سەروەت و سامانیان ئاشکرا بکەن.
📌درەنگانی شەوی رابردوو، لە گوندی “باشەکلان”ـی سەر بە قەزای ئامرلی، گەنجێک لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرێکدا کە لە ماڵی دراوسێیەکیان کەوتبووەوە بەهۆی تەقینەوەی بەرمیلێکی نەوتەوە گیانی لەدەستدا.