دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە فۆتۆ: پەیجی پارێزگای هەولێر
پارێزگاری هه‌ولێر: نابێت كه‌س له نه‌ورۆز و ره‌مه‌زاندا نرخی كه‌لوپه‌ل گران بكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
پارێزگارى هەولێر رایگه‌یاند، “نابێت رێگە بە هیچ کەس بدرێت، نەورۆز و مانگى پیرۆزى رەمەزان بقۆزێتەوە و نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتیان گران بکات”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.3.2023، ئومید خۆشناو سەرپەرشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له دیوانی پارێزگا كردووه، كه جێگره‌كانی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له پارێزگا ئاماده‌ی بوونه.
په‌یجی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا، بەبۆنەى هاتنه‌وه‌ی نەورۆز و مانگى پیرۆزی رەمەزان دووپات له چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیژنەی قایمقامیەت له لایه‌ن پارێزگاره‌وه راسپێردران، رێوشوێنی تووند لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بگیرێته‌به‌ر، کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە سەر هاوڵاتیان زیاد دەکەن، بڕیاریشیان داوه رێگە بە هیچ کەس نەدەن بە هەر بیانویه‌كێ بێت، نەورۆز و مانگى پیرۆزى رەمەزان بقۆزێتەوە و یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی زانیارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پارێزگارى هەولێر لە بارەى کرانەوەى خواردنگە و چێشتخانەکان لە مانگى پیرۆزى رەمەزان، ئاماژەیان بەوەداوه بە رێزگرتن لەو مانگە پیرۆزە و رۆژووانان، چێشتخانه‌كان ئازادن و خۆیان ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر خۆیان جێبه‌جێ دەكه‌ن، تەنیا بە شێوەیەک بێته رێز لەو مانگە پیرۆزە بگرن.