قیرتاو دەکرێت

شەقامێکی عەقاری لە شارە حەیاتەکە بەربەست کراوە؛ خۆتانی لێ مەدەن

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

شۆفێران ئاگاداربن، ئەمڕۆ شەقامی ناوەندیی گەڕەکی عەقاری کە دەچێتەوە شەقامی سالم بەربەست کراوە و خۆتانی لێ مەدەن، بڕیارە تا ئێوارە ئیشەکانی تەواوە ببێ و ئەو کات دەتوانن بە جادەیەکی ساف و لووسدا و بێ گرێوگۆڵ بهاژۆن.

رێگاوبانی سلێمانیش هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی کوردستان بەهۆی تەڕوتووشی ئەمساڵەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بۆیە ماوەیەکە تیمەکانی شارەوانی قۆڵیان هەڵماڵیوە و ئەمڕۆش دەیانەوێ شەقامەکانی عەقاری، خۆش بکەن و کاسبکاران و هاوڵاتیانی ئەو گوزەرە لە چاڵوچۆڵی و تەپوتۆز رزگار بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری