پۆلیسی دهۆک: هێلیکۆپتەرێکی تورکی لە قەزای ئامێدی کەوتە خوارەوە
964+
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هێلیکۆپتەرێکی تورکی لە گوندی بێرکیاتی ناحیەی چەمانکێی قەزای ئامێدی لە دهۆک کەوتووەتە خوارەوە.
دەشڵێت، فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، دیمەنی تەقینەوە و سووتانی هێلیکۆپتەرەکە دەردەکەوێت.