بە شەویش کاری تێدا دەکەن
شارەوانیی سلێمانی: لە کۆمێنت کێشەکانتان بنووسن
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی
لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەم بەیانیەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شوقەکانی گۆیژەوە تا بەردەمی مەکتەب سیاسی بەربەست کراوە و تیمەکانی شارەوانیی سلێمانی سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەن.
توانا بەهادین، لێپرسراوی ئامێرەکانی شارەوانی بە 964ی وت، شەقامەکە بەهۆی بارانبارین و کۆنبوونی قیرەکەیەوە تێکچوبوو، بۆیە دەستمان بە نۆژەنکردنەوەی کرد تا زەرەر بە هاوڵاتیان نەگەیەنێت.
وتیشی، هەندێک شەقام لەبەر زۆریی لۆدەکەی لە رۆژدا، بە شەو کاری تێدا دەکەین.
تیمەکانی شارەوانی داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە هەر شوێنێکی شاردا کێشە و چاڵ و چۆڵی لە شەقامەکاندا هەبوو پەیوەندیان پێوە بکەن یان لە کۆمێنت بۆیان بنووسن، بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن.