پڕکرایەوە

چاڵە سێ مەترییەکەی رانیە بۆ قەڵادزێ نەما

فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین

دوای ئەوەی 964 چاڵاکی  سێ مەتر درێژی نیشاندا لە سەر رێگای رانیە بۆ قەڵادزێ، چاڵەکە پرکرایەوە و ئەمڕۆ تیمەکان لەوێ بوون، دەرکەوت بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی راپەڕین سەرقاڵی پڕکردنەوەی هەموو چاڵەکانە.

ئەندازیار محەمەد ناسر لە رێگاوبانی راپەڕین بە 964ی وت، دەستمان بە پڕکردنەوەی هەموو چاڵەکانی سەر رێگا سەرەکییەکان کردووە لە قۆناغی یەکەم بڕیارمانداوە لە سەدا 75ی بودجەی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگا سەڕەکیەکان تەرخان بکەین.

بە گوێرەی قسەکانی ئەو ئەندازیارە، لە قۆناغی دووەمیش ئەو رێگایانەی پێویستی بە قیر بێت، قیرتاو دەکرێ. وەک باسی کرد، ئەوەندەی ئێستا پێیان دەکرێ بەو بودجەیەی لە بەردەستیانە تەنیا پڕکردنەوەی چاڵەکانە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا