چێشتخانە و ناوچە گەشتیارییەکان لە نەورۆزدا نابێت داخراوبن
964+
توانا نەقی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رێنمایی تایبەتی بۆ سەرجەم چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکان دەرکرد بۆ رۆژانی پشووی نەورۆز لە هەرێمی کوردستاندا و دەبێت بە بەرەدەوام کراوەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ پشووەکانی نەورۆز لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە چەندین لیژنە دروستدەکرێت بۆ چاودێریکردنی چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکان و دەڵێت، نابێت داخراوبن لە سەرجەم رۆژە پشووەکاندا.
لیژنەکان پێکهاتوون لە لیژنەی بازگەکان کە بە گوڵ و شیرینی پێشوازی لەسەرجەم گەشتیاران دەکرێت، هەروەها لیژنەی چێشتخانە و رێستۆرانتەکان کە چاودێری نرخ و پاک و خاوێنی و دەبێت بە بەردەوام کراوە بن.
هەروەها لیژنەی تایبەت بە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان سەبارەت بە چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی خزمەتگوزارییەکان و قۆستنەوەی گەشتیاران دروستکراوە و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە حکومەتی هەرێم بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و وەرزی بەهارەوە چەند رۆژێک لە سەرجەم دامودەزگاکان دەکات بە پشووی فەرمی، گەشتیارێکی زۆریش لە ناوخۆ و دەرەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.