15 کتێبی نوێی بەڕێوەیە

ئەمڕۆ فاروق رەفیق بە یەکجاری دەگەڕێتەوە سلێمانی

964+

عەبدولعەزیز خالند

ئەمڕۆ لە هەولێر تەرمی نووسەر و بیرمەندی کورد فاروق رەفیق دەگەڕێندرێتەوە سلێمانی و لە گردی سەیوان بەخاک دەسپێردرێت.

دانا ئیسماعیل هاوکار و کەسوکاری فاروق رەفیق بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا بەرەو سلێمانی بەڕێکرا و بڕیارە لە گردی سەیوان بەخاک بسپێردرێت.

وتیشی، فاروق رەفیق کۆمەڵێک کتێب و بەرهەمی بۆ چاپ ئامادەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ دەکرێن.

سەبارەت بە رەوشی تەندروستی ئەو بیرمەندە کوردە پێش گیانلەدەستدانی، دانا ئیسماعیل روونیکردەوە، تۆزێک کێشەی لە گورچیلەکانی هەبوو، بەڵام بەم شێوەیە نەبووە مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا، چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بە وردی بزانن.

دوێنێ ئێوارە لە هەولێر نووسەر و بیرمەندی ناسراوی کورد فاروق رەفیق گیانی لەدەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نوسەر و لێکۆڵەر فاروق رەفیق کۆچى دوایى کرد

نوسەر و لێکۆڵەر فاروق رەفیق کۆچى دوایى کرد